ئەو ژن و منداڵە داعشانەی ئەڵمانی بوون گەڕێندرانەوە وڵاتی خۆیان

لڤین
ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشەیتێد پرێس بڵاویکردەوە کە 37 کەسی دیکە لەوانە ژن و منداڵی ئەڵمانیا کە سەر بە داعش بوون و لە کەمپی ڕۆژ لە لە ڕۆژئاوای کوردستان نیشتەجێ کرابوون گەرانەوە ئەڵمانیا.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا گواستنەوەی ئەو کەسانەی زۆر دژوار وەسف کرد، وتی : هەندێک لە ئەو ژنانە کە لە سووریا هێنرانە دەرەوە بەهۆی پەیوەندی لەگەڵ داعش، هەر لە کاتی گەڕانەوە بۆ ئەڵمانیا دەستبەجێ زیندانی کراون.
وڵاتی ئەڵمانیا پێشتر 23 هاووڵاتی دیکەی خۆی لەوانە ژنان و منداڵانی لە کەمپەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ڕۆژئاوای کوردستان گواستبۆیەوە.
بە وتەی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئێستاکە زۆربەی هاووڵاتیانی ئەڵمانی کە بەهۆی ئەندامێتی لە داعش لەلایەن کوردەکانەوە لە سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان لە کەمپەکان دەژیان، گەڕێندراونەتەوە وڵاتی ئەڵمانیا.
هەروەها وتیشی دەستخۆشی لە ئیدارەی هێزە کوردییەکان و بەرپرسانی ئیدارەی خۆسەر بەهۆی پاڵپشتی لۆجستیکی لە هەڵمەتی گەڕاندنەوەی ئەو کەسانە بۆ ئەڵمانیا،
لە کۆتایشدا وتی، ئێستا بەس چەند حاڵەتی تایبەت ماون کە لێکۆلینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە و دواتر دەگوازرێنەوە بۆ ئەڵمانیا