كۆبوونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار شكستی هێنا

لڤین:
ئەمجارەش بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاساییەوە كۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق بۆ هەڵبژاردنی كاندیدی سەرۆك كۆمار شكستی هێناو گۆڕدرا بۆ كۆبوونەویە ئاسایی.
د.بڕیار رەشید پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی عیراق راگەیاند: بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی پەرلەمانتارانەوە بۆ كۆبوونەوەی هەڵبژاردنی كاندیدی سەرۆك كۆمار ئەنجامنەدرا.
وتیشی: دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاریدا كۆبوونەوەكە بگۆڕێت بۆ دانیشتنی ئاسایی و بەپێی كارنامەكەش لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمان رێكدەخرێن.