پەرلەمانتارێکی کوردستان گەندەڵییەکانی تەندروستی دهۆک ئاشکرا دەکات

لڤین:

شنۆ ئەشقی سورچی ئەندامی لێژنەی تەندروستی پەرلەمان ڕایگەیاند، بە بەڵگەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک بە بەهای دەیان ملیۆن دۆلار و بەنایاسایی پێنج بەرهەمی خۆراکی داغڵی پارێزگای دهۆک کردووە.

شنۆ ئەشقی سورچی  ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی ، لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک نوسیویەتی، “ماوەی پێنج مانگە حکومەت و دەستەی دەستپاکیمان ئاگادار کردۆتەوە لەگەندەڵیەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک بەبەڵگە کە بەبەهای دەیان ملیۆن دۆلار، بەنایاسایی و بەبێ گەڕانەوە بۆ ڕێنماییەکانی حکومەت پێنج بەرهەمی خۆراکی داغڵی پارێزگای دهۆک دەکات بەبێ پشکنین و گومرگ لە خاڵی سنوری ئیبراهیم خەلیل”.

وتیشی، “ئەمەش لە کاتێکدایە کە وەزیری تەندروستی لەبری گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی تەنها نوسراوێکی ئاگادار کردنەوەی ئاڕاستە کردوون، وە دەستەی دەستپاکی وەک هەمیشە هیچ هەڵوێستێکیان نیە.”

لەکۆتاییدا ئاماژەی بەوەکرد، “بۆیە ئەمڕۆ سەرۆکایەتی داواکاری گشتیمان لەم بارەیەوە ئاگادار کردۆتەوە کە لەپێناوی بەرژەوەندی و مافی گشتی و تەندروستی هاوڵاتیانی دهۆک لێکۆڵینەوەی جدی بۆ ئەم بابەتە بکەن”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button