ئەمرۆ گفتوگۆی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا لە تورکیا دەستیپێکرد

لڤین:

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە کە ، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە پێش ئەوەی نوێنەرانی ئۆکرانیا و ڕووسیا لە تورکیا کۆبووونەوەکەی نێوانیان دەستپێبکەن، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە سەرانسەری ئۆکرانیادا لێدرا، لە گفتوگۆکاندا کیێڤ دەیەوێت ڕێکەوتنی ئاگربەست واژۆ بکات، بەڵام بەبێ سازدان لەسەر خاک و سەروەرییەکەی.

سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پێشوازی لە شاندەکانی ئۆکرانیا و ڕووسیا کرد و وتی ” ڕاگرتنی ئەم تراجیدیایە ” پەیوەستە بە ئێوەوە.

کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئۆکرانیا وتی کۆبوونەوەکە ” بەبێ تەوقەکردن و بە پێشوازییەکی سارد ” دەستیپێکردووە.

ئۆکرانیا و ئەمەریکا هیوایەکی کەمییان هەیە لەسەر ئەوەی گفتوگۆکانی ئەمجارە لە تورکیا هیچ ئەنجامێکی ئەوتۆیان لێبکەوێتەوە. بەڵام دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ ڕاستەوخۆکان هەنگاوێکی گرنگە بەرەو ئاگربەست لە ئۆکرانیادا، لەکاتێکدا داگیرکارییەکەی ڕووسیا لەسەرجەم بەرەکانەوە خاو بۆتەوە، بەڵام زیانێکی گەورە بە هاوڵاتیانی شارە گەمارۆدراوەکان گەیشتووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button