پارتی: بارەگاکەمان ڕووخاند، چونکە ھیچ دیموکراسیەک لە عێراق بوونی نیە

لڤین:
کارگێری ڕێکخستنی لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا بە میدیای حیزبەکەی  ڕایگەیاندوە، بەھۆی ئەوەی بەردەوام ھێرشی سەر بارەگامان دەکرێت و دیموکراسی بوونی نیە لە بەغدا، بارەگای خۆمان ڕووخاند و بەو شێوەیە بە جێیدێڵین بۆ ئەوەی ھاووڵاتی بزانێت دیموکراسی لە عێراق چۆنە.
ئیسماعیل سایەمیر، گوتی: “دەست بە ڕووخانی بارەگای لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکرێت بە فەرمانی سەرووی خۆمان، چونکە ھیچ دیموکراسیەک لە عێراق بوونی نیە و ئەمە بەو شێوەیە بەجێدێڵن بۆ ئەوەی خەڵکی بزانێت دیموکراسی لە عێراق بەو شێوەیە”.
کارگێری ڕێکخستنی لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا وتیشی: “ئەمە یەکەم جارنیە ھێرشمان دەکرێتە سەر لە ساڵی ٢٠١٤ەوە ھێرشی سەر بارەگایەکمان لە جەدیدە کرا و لە ھێرشی سەر ڕۆژنامەی تەئەخی و پارساڵ بارەگایان سوتاند و دواتر بۆمبیان فرێدا ناو بارەگا و دوای ٧٦ ساڵ پارتی کار بۆ دیموکراسی دەکات و لە عێراقیش دیموکراسی بەوشێوەیە”.
ناوبراوا وتیشی: “بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا لە حەساسترین شوێنە کە ناوچەیەکی زۆر گرینگە لەبەغدا، بۆیە ڕووخاندمان و بەو شێوەیە بە جێ دێڵین”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button