کەشناسی هەرێم: پلەکانى گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەکەن

لڤین:
کەشناسى هەرێم رایگەیاند، لە سبەینێوە پلەکانى گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەکەن و لە هەندێک ناوچە تاوەکو ٥ پلە بەرزدەبێتەوە.
پارێزگاى هەولێر، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، هەروەها سبەینێ سێشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما بە (4-5)پلەى سیلیزى .
پارێزگاى سلێمانى ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت. سبەینێ سێشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما بە (2-4)پلەى سیلیزى.
پارێزگاى دهۆک، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، سبەینێ سێشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما بە چەند پلەیەک.
پارێزگاى هەڵەبجە، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت. هەروەها سبەینێ سێشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما .
پارێزگاى کەرکوک، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت سبەینێ سێشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.