لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و چین لە بەهێزترین ئاستدایە

لڤین:

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگێی لاڤرۆڤ دەڵێت پەیوەندییەکانی ڕووسیا لەگەڵ چیندا لە ئێستادا لە بەهێزترین ئاستدایە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە وڵاتانی ڕۆژئاوا هەوڵی ئەوە دەدەن لەڕێی سزا توندەکانیانەوە ڕووسیا گۆشەگیر بکەن.

چین چەند جارێک دژایەتی خۆی بۆ سزاکانی سەر ڕووسیا دەربڕیوە و دەڵێت سوورە لەسەر ئەوەی پەیوەندییە ئاساییەکانی ئابووری و بازرگانی لەگەڵ ڕووسیادا بپارێزێت.

هەروەها ڕەتی کردۆتەوە سەرکۆنەی داگیرکارییەکەی ڕووسیا بکات لە ئۆکرانیا، بەڵام حکومەتی چین ئاگاداری ئەوەیە کۆمپانیا چینییەکان بەهۆی سزاکانی سەر ڕووسیاوە کەوتوونەتە کێشە و ئاڵۆزییەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button