هۆکاری دابەش نەکردنی موچەی پۆلیسى کارەباى سلێمانى ئاشکرا بوو

لڤین:

پۆلیسى کارەباى پارێزگاى سلێمانى رایگەیاند، دابەشنەکردنى موچەى بەڕێوەبەرایەتییەکە بەهۆی هەڵەی نێوان بانکی هەرێم و بانکی تانجەرۆ ڕوویداوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسى کارەباى پارێزگاى سلێمانى لە پەیجی فەرمی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند، پاش بەدواداچوونیان سەبارەت بە دواکەوتنی موچە کەلەلایەن بەڕێوەبەرەوە سەرپەرشتی دەکرا، بۆیان دەرکەوت بەهۆی لێکتێنەگەیشتن و هەڵەکردنی نێوان بانکی هەرێم و بانکی تانجەرۆ ڕوویداوە بێ گەڕاندنەوە و ڕا وەرگرتنی بەڕێوەبەرایەتی.

هەروەها ئاماژەى بەوەشکردوە، بەپێی زانیاریەکان کەلەلایەن وەزارەتی داراییەوە پێیان گەشتووە بڕی تەواو تەمویلی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە خەرجکراوە، بەڵام لەلایەن بانکی هەرێم 50٪ خەرجکراوە بۆ بانکی تانجەرۆ.

لە ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا هاتووە، دڵنیایان کردوونەتەوە کەبەزووترین کات چارەسەری کێشەکە دەکەن و بەپێچەوانەوە بەمافی ڕەوای ئەفسەران و کارمەندان دەزانن هەموو ڕێکارێکی یاسایی بگرینەبەر بۆ بەدەست خستنی ماف و شایستەکانیان.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button