سلێمانی.. سێ تەقەكەر دەستگیركران

لڤین:
مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی – نوسینگەی بەكرەجۆ سێ تەقەكەریان دەستگیركرد و دەستیشیان گرت بەسەر 3 چەك لە جۆری دەمانچە .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكیدا بڵاوی کردەوە، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لەسنوری گەڕەكی بەكرەجۆ دەنگی تەقە بیسترا ، دەستبەجێ مەفرەزەكانی نوسینگەی بەكرەجۆی نەهێشتنی تاوان لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای گەڕان و بەدواداچوون تونرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن و دەستیش بگیرێت بەسەر سێ چەك لە جۆری دەمانچەو ئۆتۆمبێلێك كە بە تۆمەتباران بووە .
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوە ئاشكراکراوە کە لەئێستادا هەرسێ تۆمەتبار : (د ، ن ، م ، ب،ع،م ، أ،ف،ت) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .