ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر ئێران و سوپای پاسداران

لڤین:

میدیا ئێرانیەکان بڵاویان کردەوە کە نوێنەری ئیسرائیل لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لێدوانێکدا بە بێ ئەوەی پەیوەندی بە تەوەری دانیشتنی ئەو ئەنجومەنەوە هەبێت، بە هۆی هێرشی مووشەکی بۆ سەر بنکەی مۆساد لە هەولێر، هێرشی کردە سەر ئێران و سوپای پاسداران و بە هەوڵدان بۆ تێکدان ناسەقامگیرکردنی ناوچەکە تۆمەتباری کرد.

هەر بەگوێرەی هەواڵەکە ، ئیسماعیل بەقایی هامانە باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاردانەوەی بەرامبەر بەو لێدوانە بێ بنەمایە، ڕایگەیاندوە کە ئیسرائیلەکان لە ڕاستیدا بۆ مانەوەی خۆیان ڕوویان هێناوەتە گرژی و ئاڵۆزی لە ناوچەکە و ئەمەش وەک سیاسەت و ستراتیژی ئەو ڕژێمە ساڵانێکە پەیرەو دەکرێت.

ناوبراو وتی کە بەردەوامی ئاڵۆزییەکانی نێوان ڕۆژئاوا و کۆمەڵگا ئیسلامییەکان بووەتە فەلسەفەی حکومەتی ئیسرائیل.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button