کەشناسی هەرێـم هۆشداریەکی بەپەلەی بڵاوکردەوە

لڤین:
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێمی كوردستان كەش و هەوای 48 كاتژمێری داهاتووی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.
هەروەها کەشناسی هەرێم بەشی پێشبینیەکان هۆشداری دەدات لە وەی لەئەنجامی کاریگەری هەردوو نزمە پەستانی دەریای سپی ناوەراست و نیمچە دوورگەی عەرەبی ئەمرۆ پێنج شەممە تاکو رۆژی یەک شەممەی داهاتوو کەش وهەوای هەرێم ناسەقام گیربوونیک بەخۆوە دەبینێت،
بەشێوەی نمە باران و بەفر لەناوچە شاخاوویەکان وە هەروەها تاوە باران و هەورە بروسکە لەزۆربەی ناوچەکاندا ,شایانی باسە پلەکانی گەرما نزم بوونەوەیەکی بەرچاو بەخۆوە دەبێت بەتایبەتی لەناوچەکانی رۆژهەلاتی هەرێم بەجۆریک لە سفر پلەی سیلیزی نزیک دەبێتەوە.
هەر لە ڕاگەینەدراوەکەی کەشناسی تا هاتووە کە  هەر لەرێگەی ئەم راپۆرتە وە ئاگاداری هاولاتیان بەگشتی وە مەردارەکان دەکەینیەوە کەوا لەماوەی ئەم دوو رۆژە خۆیان بەدوور بگرن لەشوێنی روودانی بروسکە بۆ زانیاری مەترسی بروسکە لەناوچە دەشتاییەکان زیاترە
پارێزگای كەركوك
كەشی پێشبینیكراوی  48 كاتژمێری داهاتوو .
*ئەمڕۆ پێنج شەممە …
*كەش/ ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت.
*خێرای با/لە نێوان (10—20 ) كم لە كاتژمێرێكدا دەبێت  بە ئاراستەی باكووری خۆرئاوا.
*مەودای بینین/  ( 8 ـــ 10 ) كم .
*نزمترین پلەی گەرمای تۆماركراو / 10 پلەی سیلیزی .
*بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیكراو/ 19 پلەی سیلیزی.
*سبەی هەینی
*كەش/ ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێ  لەگەل دابارینی نمە باران لەناوچە جیاجیاكانی پارێزگا,لەهەندێ ناوچەی باكووری پارێزگا ئەگەری تاوە باران و بروسكە هەیە بەتایبەتی لەكاتەكانی دوایی نیوەڕۆدا
*خێرای با/لە نێوان (10—20 ) كم لە كاتژمێرێكدا دەبێت بە ئاراستەی باشووری خۆرهەلات لەكاتەكانی دوایی نیوەڕۆ كەمێك چالاك دەبێ  .
*مەودای بینین/  ( 8 ـــ 10 ) كم .
*نزمترین پلەی گەرمای پێشبینیكراو / 8 پلەی سیلیزی
*بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیكراو/ 18 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی / 24-3-2022
پارێزگای دهۆك
كەشی پێشبینیكراوی  48 كاتژمێری داهاتوو .
*ئەمڕۆ پێنج شەممە …
*كەش/ ئاسمان  نیمچە هەور دەبێت و لە هەندێك كات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەكاتەكانی دوایی نێوەڕۆ ئەگەری تاوەباران و بروسكەی كورت خایەن هەیە لە زۆربەی ناوچەكانی پارێزگا  .
*خێرای با/لە نێوان (10—15) كم لە كاتژمێرێكدا دەبێت بە ئاراستەی باكووری خۆرئاوا .
*مەودای بینین/ (9 — 10) كم .
*نزمترین پلەی گەرمای تۆماركراو / 5 پلەی سیلیزی .
*بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیكراو/ 14 پلەی سیلیزی.
*سبەی هەینی
*كەش/ / ئاسمان بەگشتی هەوری تەواو دەبێت لەگەل كەشێكی نا سەقام گیر لەكاتەكانی دوایی نیوەڕۆە تا شەو  دابارین بەشێوەی نمە باران  وە هەروەها تاوە باران وبروسكە لەزۆر بەی ناوچەكانی پارێزگادا دەبێ, لەناوچەكانی باكووری پارێزگا رێژەی دابارین زیاتر دەبێ .
 *خێرای با/لە نێوان (10—20) كم لە كاتژمێرێكدا دەبێت  بە ئاراستەی گۆڕاو لەكاتەكانی دوای نیوەڕۆ  خێرای با چاڵاك دەبێ  بۆ سەروی 40 كم/س
*مەودای بینین/  (6 — 8 كم .
*نزمترین پلەی گەرمای پێشبینیكراو / 6 پلەی سیلیزی .
*بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیكراو/ 12 پلەی سیلیزی .
بەشی پێشبینی / 24-3-2022
پارێزگای سلێمانی
كەشی پێشبینیكراوی  48 كاتژمێری داهاتوو .
*ئەمڕۆ پێنج شەممە …
*كەش/ ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لەكاتەكانی دوای نیوەڕۆ تاوە باران و بروسكە زۆربەی ناوچەكانی رۆژهەلاتی پارێزگا دەگریتەوە لەناوچە شاخاویەكانی رێژەی دابارین زیاتر دەبێت .
*خێرایی با/ لە نێوان (10– 20) كم لە كاتژمێرێكدا دەبێت  بەئاراستەی باكووری خۆرئاوا.
*مەودای بینین/ (9 — 10) كم . لەكات و شوێنی دابارین لە نێوان (5 — 6) كم دەبێ
*نزمترین پلەی گەرمای تۆماركراو / 8 پلەی سیلیزی .
*بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیكراو/ 18 پلەی سیلیزی .
*سبەی هەینی
*كەش/ ئاسمان بەگشتی هەوری تەواو دەبێت لەگەل كەشێكی نا سەقامگیر لەكاتەكانی دوایی نیوەڕۆە تا بەرەبەیانی رۆژی شەممە  دابارین بەشێوەی نمە باران  لەتەواوی ناوچەكانی پارێزگا دەبارێت و بەفر لەناوچە شاخاویەكاندا دەبارێت, لەهەندی ناوچەی دەوروبەری شاری سلێمانی بەشێوەی تێكەڵەی بەفرو باران دەبێ.
*خێرایی با/ لە نێوان (10– 20) كم لە كاتژمێرێكدا دەبێت بەئارستە گۆڕاو  . لەهەندی ناوچەی باشووری پارێزگا ئەگەری چالاك بوونی هەیە بۆسەروی 40 كم/س
*مەودای بینین/ (8 — 10) كم .
*نزمترین پلەی گەرمای پێشبینیكراو / 5 پلەی سیلیزی .
*بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیكراو/ 14 پلەی سیلیزی .
بەشی پێشبینی / 24-3-2022
پارێزگای هەولێر
كەشی پێشبینیكراوی  48 كاتژمێری داهاتوو .
*ئەمڕۆ پێنج شەممە
*كەش/ ئاسمان له نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو  دەبێت  لەگەل نمە باران و بەفر لەناوچە شاخاوویە سنووریەكانی باكووری پارێزگادا, لەكاتەكانی ئێوارە كاریگەری دابارین بۆ ناوچەكانی تری نیمچە بەرزەكانی  پارێزگا درێژ دەبێتەوە بەشێوەی  تاوە باران و بروسكە ی  جیاجیا .
*خێرایی با/ لە نێوان (10—20 ) كم لە كاتژمێرێكدا دەبێت . بەئاراستەی باكووری خۆرئاوا
*مەودای بینین/  (8 — 10) كم
*نزمترین پلەی گەرمای تۆماركراو / 8 پلەی سیلیزی
*بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیكراو/ 17 پلەی سیلیزی
*سبەی هەینی
*كەش/ ئاسمان زۆربەی كاتەكان هەوری تەواو دەبێت لەگەل دابارینی نمە بار ان و بەفر لەناوچە شاخاوویەكان و لەكاتەكانی دوایی نیوەڕۆ كاریگەری دابارین زیاد دەبێ بەشێوەی هەورە بروسكە تاوە بارانی مام ناوەند لەزۆر بەی ناوچەكانی پارێزگا  .
*خێرایی با/ لە نێوان (10—20 ) كم لە كاتژمێرێكدا دەبێت  بەئاراستەی گۆڕاو لەكاتەكانی دوایی نیوەڕۆ ئەگەری چالاك بوونی هەیە بۆ سەروی 40 كم/س .
*مەودای بینین/  (8 — 10) كم  لەكات و شوێنی دابارین لەنێوان  (5-6 ) كم دەبێت
*نزمترین پلەی گەرمای پێشبینیكراو / 6 پلەی سیلیزی
*بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیكراو/ 15 پلەی سیلیزی
پارێزگاى هەڵەبجە
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێری داهاتوو .
*ئەمڕۆ پێنج شەممە …
*کەش/ ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ تاوە باران و بروسکە ناوچەکانی باکوور و رۆژهەلاتی پارێزگا دەگریتەوە لەناوچە شاخاوویەکانی رێژەی دابارین زیاتر دەبێت .
*خێرایى با/ لە نێوان (10– 20) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت .
*مەوداى بینین/ (9 — 10) کم .
*نزمترین پلەى گەرماى تۆمارکراو / 6 پلەى سیلیزى .
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 16 پلەى سیلیزى .
*سبەى هەینی
*کەش/ ئاسمان بەگشتی هەوری تەواو دەبێت لەگەل کەشێکی نا سەقام گیری سارد لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆە تا بەرەبەیانی رۆژی شەممە دابارین بەشێوەی نمە باران لەزۆربەی ناوچەکانی پارێزگا دەبێ و بەفر لەناوچە شاخاوویە سنووریەکانی رۆژهەلات دەبارێت لەهەندی ناوچەی سەنتەری شاری هەلەبجە و دەورو بەری بەشێوەی تێکەڵەی بەفرو باران دەبێ .
*خێرایى با/ لە نێوان (15– 25) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت .
*مەوداى بینین/ (6 -8) کم .
*نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 1 پلەى سیلیزى .
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 13 پلەى سیلیزى .

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button