به‌شار ئه‌سه‌د سه‌ردانی ئیماراتی كرد

لڤین:
سەرۆکایەتی سوریا بڵاویكرده‌وه، به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سوریا سەردانی ئیماراتی كرد و لەگەڵ محەمەد بن ڕاشد ئالمەکتوم حاکمی دوبەی کۆبوەوە و په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵاتیان تاوتوێكرد.
سەرۆکایەتی سوریا له به‌یاننامه‌یه‌كدا باسی له‌وه‌كردوه، ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی به‌شار ئه‌سه‌د به سه‌ردانێك گه‌یشتوه‌ته ئیمارات و له‌گه‌ڵ محەمەد بن ڕاشد ئالمەکتوم حاکمی دوبەی کۆبوەته‌وه.
ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م سه‌ردانی ئه‌سه‌ده بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردودا و یه‌كه‌م سه‌ردانیشه بۆ وڵاتێكی عه‌ره‌بی له‌وه‌ته‌ی شه‌ڕی ناوخۆی سوریا ده‌ستیپێكردوه.