یۆنان.. پەنابەرێکی کورد گیانی لەدەستدا

لڤین:
شێخ حسێن حمە ساڵح نوێنەری دەزگای لوتکە لە یۆنان ڕایگەیاند: گه‌نجێكی كورد به ناوی علا کرم امین ناسراوە بە عماد کەرکوکی.
هەروەها ئەوەشی ئاشکرا کرد، کۆچکردوو بە ئەسڵ خەڵکی شاری كه‌ركوكە ماوەیەکە لە گرتوخانە كۆریدالۆس له ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان دەستبەسەرە گیانی له ده‌ستدا.
شێخ حسێن ڕاشیگەیاند کە عیماد له ناو گرتوخانەکەدا لە دوێنێوە تەندروستی تێکچوو، به‌په‌له ڕه‌وانه‌و نه‌خۆشخانه كرا، بەڵام به‌داخه‌وه بەیانی ئه‌مڕۆ گیانی له‌ده‌ستدا.
هەروەها وتیشی کۆچکردوو تەمەنی ٤۱ ساڵە لە ڕووداوی گیان لەدەستدانی باڵوێزخانەی عێراق ئاگادارکراوەتەوە.