روانگەی سوری: تا ئێستا زیاتر لە 600 هەزار کەس کوژراون لە سوریا

لڤین:

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، لە 2011 وە تا ئێستا 610 هەزار كەس لە سوریا كوژراون و زیاتر لە 2 ملیۆن كەسیش برینداربوون، هاوكات نزیكەی 13 ملیۆن كەسیش لە ناوخۆ و دەرەوە  ئاوارە بوون.

ناوەندی چاودێری مافی مرۆڤی سوری رایگەیاندووە، لەسەرەتای ئاڵۆزیەكانی سوریاوە تا 15ی ئاداری 2022 زیاتر لە 160 هەزار كەس كۆژراون.

بەگوێرەی راپۆرتی ناوەندی چاودێری مافی مرۆڤی سوریا، 160681 كەس چارەنووسیان نازانرێت، هەروەها 139456 ی كەسی مەدەنی بەهۆی تۆپباران و بۆمبارانكردنی هێزەكانی حكومەتی سوریا و لەژێر ئەشكەنجە و زیندانیكردنی رژێمی سوریا و هێرشی فرۆكە شەڕكەر و فرۆكە بێ فرۆكەوانەكانی روسیا كوژراون.

هەروەها 8649 كەسی مەدەنی لەلایەن دەوڵەتی توركیا و چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی نیشتمانی سوریا، بەرەی نوسرە و چەکدارانی داعشەوە كوژراون.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button