سلێمانی: لە روداوێکی هاتوچۆدا 10کەس برینداربون

لڤین:
نیوەڕۆی ئەمرۆ روداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگەی دوکان سلێمانی رویدا و بەهۆیەوە 10 کەس برینداربون و بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی گواسترانەوە.
سامان نادر، لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی خێرا رایگەیاند:” نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە روداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی دوکان-سلێمانی لە نزیک بەنزینخانەی کۆتەڵ روداوێکی هاتوچۆ رویدا و زیاتر لە 10کەس برینداربون.”
هەروەها وتی ، زۆری ژمارەی بریندارەکان بەهۆی ئەوەوە بوە کە روداوەکە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی مینی پاس و ئۆتۆمبێلێک لە جۆری قەمەرەدا رویداوە.