بۆ چارەسەری کێشەی نانەوا و پاس و تەکسیەکان چەند ڕێگایەک دەگیرێتەبەر

لڤین:
پارێزگار و قائیمقامیه‌ت‌و ژوورى بازرگانى‌و پارێزگاى سلێمانى بۆ کێشەی بەنزینی پاس و تەکسیەکان ڕێگا چارەیەکیان دۆزیەوەتەوە و ژماره‌یه‌ك بازرگان‌یش بێ به‌رامبه‌ر ئارد به‌نانه‌واخانه‌كان ده‌ده‌ن.
بە گویرەی زانیاریەکان لە سبەینێوە به‌نزینخانه‌یه‌ك له‌ناو شار به690 دینار به‌نزین به‌پاسه‌كان ده‌دات و بەنزینخانەیەکیس بەهەمان نرخ تەرخان دەکرێت بۆ تەکسیەکان.
هاوکات قائیممقامیه‌تى سلێمانى‌و ژوورى بازرگانى سلێمانى و پارێزگارى سلێمانى له‌گه‌ڵ چه‌ند بازرگانێك قسه‌یان كردووه و ئه‌وانیش به‌ڵێنیانداوه، له‌برى سه‌به‌ته‌ى خۆراكى ئه‌مساڵ هه‌ر بازرگانێك 10 بۆ 15 فه‌رده ئارد بۆ نانه‌واخه‌كان بێبه‌رامبه‌ر داینده‌كه‌ن.
هەر بۆ رێگری لە بەرزبونەوەی نرخی نان له‌سبه‌ینێوه به‌نرخێكى ڕه‌مزى غاز دەدرێتە سه‌مونخانه و نانه‌واخانه‌كان بەڵام بری ئەو غازە دیاری نەکراوە کە دەدرێت بەو شوێنانە.