وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا: ئامانجی هێرشە موشەكییەكەی سەر هەولێر ئەمریكا نەبووە

لڤین:

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، هیچ ئاماژەیەكیان لە بەردەست نییە كە كونسوڵخانەی ئەمریكا ئامانجی هێرشەكانی ئێران بوو بێت.

نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، ئەمریكا بە توندی سەركۆنەی هێرشە مووشەكییەكانی شەوی رابردووی سەر هەولێر، كە لە ئێرانەوە ئاڕاستە كرابوون، دەكات.

هەروەها راشیگەیاندووە: “هێرشە مووشەكییەكان پێشێلكارییەكی زۆر قێزەون بوون بۆ سەر سەروەری عێراق”.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا جەختی لەوە كردووەتەوە كە، هیچ كارمەندێكی وڵاتەكەیان بریندار نەبووە و هیچ كام لە باڵەخانەكانی ئەمریكا زیانیان پێنەگەیشتووە. وە هیچ ئاماژەیەك لەبەردەستماندا نییە كە هێرشەكان بە مەبەستی بە ئامانجگرتنی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بووبن”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button