سەدر: نە رۆژهەڵاتی نە رۆژئاوایی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی

لڤین:

ئەمڕۆ شەممە، لایەنەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی موقتەدا سەدریان لە شاری نەجەف کرد، لەدوای دەستپێکردنی کۆبونەوەکەش سەدر تویتێکی بڵاوکردەوە کە تێدا هاتوە، نە رۆژئاوایی نە رۆژهەڵاتی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی.

ئەم پەیامەی موقتەدا سەدر لەدوای ئەو لێکنزیکبونەوەیەی لایەنە شیعییەکان دێت، بۆ کۆتایی هێنان بە چەقبەستویی سیاسی لەعێراق و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق.

ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان موقتەدا سەدر و نوری مالکی  ناوی یەکێک لە کاندیدەکانی پۆستی سەرۆک وەزیران خرایە رو کە(جەعفەر سەدر)باڵیۆزی عێراقە لە لەندەن.

پێشبینی دەکرێت لە چەند رۆژی رابردودا لایەنە شیعیەکان خۆیان لەسەر کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران یەکلایی بکەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button