سەرۆکی وزەی ئەتۆمی ئێران: گەمارۆکانی ئەمریکا کاریگەری لەسەرمان نەماوە

لڤین:

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران ڕایدەگەیەنێت: ئێران گەیشتۆتە خاڵێکی بەهێز کە بەهۆیەوە، گەمارۆکانی ئەمریکا چی دیکە کاریگەری لەسەری نەماوە.

محەمەد ئیسلامی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران بە میدیاکانی وڵاتەکەی وت: ئەمریکا بەرژەوەندی نەتەوەیی خۆی لە ئاستی جیهان دەپارێزێت چ بە دیبلۆماسی و چ بە زۆرەملێ بێت ، بۆ پاراستنیشی لە هەموو بوارەکان دەستی خۆی دەخاتە پێش هەمووان و هیرش دەکاتە سەر هەموو لایەک.

ئیسلامی ڕاشیگەیاند: سەردەمی پڕ لە شانازی شۆڕش ئەگەرچی هەوراز و نشێوی زۆری هەبووە، بەڵام ڕوو لە گەشەیە و بەتایبەتی لە ئەم پێنج ساڵەی دواییدا قورسترین گەمارۆکان خراوەتە سەر ئێران.

هەروەها وتیشی: ” ئەمریکا هەر کاتێک کە گەمارۆیەکی نوێی خستووەتە سەر ئێران، ئێمە پێشکەوتنێکمان هەبووە و وڵات گەییشتووەتە خاڵێکی بەهێز کە هەر بە ئەو هۆیەوە دیسانەوە گەمارۆی نوێێ خراوەتە سەر.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button