گەشتە ئاسمانیەکانی عێراق و تورکیا ڕاگیران

لڤین:
هێڵی ئاسمانیی عێراقی ڕایگەیاند، دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی تورکیا پێی ڕاگەیاندوون کە لە ئەمڕۆوە سەرجەم گەشتەکان بۆ فڕۆکەخانەی ئەستەنبوڵ ڕاگیراون.
بەپێی ئاگادارییەکەی هێڵی ئاسمانیی عێراقی هۆکاری ڕاگرتنی گەشتەکان بەهۆی ناجێگیری و خراپبوونی دۆخی کەشوهەوا.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە ڕاگرتنی گەشتەکان تەنها بۆ ئەمڕۆیە و دوای ئاساییبوونەوەی دۆخی کەشوهەوا، دەستپێدەکەنەوە.