وتەبێژی پارتی: ئێمە بۆ پۆست ناچینە بەغدا

لڤین:

وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت،  ئەوان بۆ پۆست ناچنە بەغدا بەڵکو دەیانەوێت لە بڕیاردانەکان و جێبەجێکردنیش بەشداربین.

مەحمود محەممەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گفتوگۆیەکیدا لەگەڵ کەناڵی ئاسمانی فەرمی حزبەکەی، سەبارەت بە پرسی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاند “ئێمە دەمانەوێت بەپێی ئەو یاسایانەی لە پەرلەمانی کوردستاندا دادەنرێت ھەڵبژاردن بەرێوەبچێت، تا دەستوور دەنوسینەوە، کەی دەستوور نووسرایەوە بە گوێرەی ئەو دەستوورە ھەڵبژاردن بەرێوەبچێت،” لە گەڵ ھەڵبژاردندانداین لە کاتی خۆیدا.

وتەبێژی پارتی راشیگەیاند “لایەنە سیاسیەکان لە ڕاگەیاندن ناڵێن ئامادەنین، بەڵام کۆمەڵێک ڕێکاری دیکە ھەیە کە ھەندێک لایەنی سیاسی دەیگرنەبەر بۆ رێگری لە ئەنجامدانی ھەڵبژاردن، ئەویش بابەتی کۆمیسیۆن و یاسای ھەڵبژاردنە لەوەی کە ئێستا یاسایەک ھەیە داوای ھەموارکردنەوەی دەکەن، ھەروەھا داوای ھەموارکردنەوەی یاسای پێکھاتەکان دەکەن و کە ئەو یاسایە گۆڕانکاری بەسەردابێت کە ئەمەش کێشە دەخاتە نێو پڕۆسەکە و  دەبێتە ھۆی رێگری، بە تایبەت ئەو لایەنانەی کە سووربوونیان لەسەر ئەو گۆڕانکاریانە ھەبێت ئەوا بێگومان نیشانەی ئەوەیە کە نایەنەوێت ھەڵبژاردن بکرێت لە ڕاگەیاندنەکاندا باسی لێوەناکەن”.

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی ڕوونیشی کردەوە “ئێمە ئامادەین بە گوێرەی ئەوەی کە ئێستا کۆمیسیۆن چۆنە با وەک خۆی بەردەوام بێت، ئەم کۆمیسیۆنە پێشتر بە گوێرەی پشکی لایەنەکان لە ھەڵبژاردن دیاریکراوە کە دەبێت ئەو ئەندامانەی کۆمیسۆن گۆڕانیان بەسەردابێت کە پشکی پارتی لە کۆمیسۆنی ئێستا کەمە، ھەرچەندە پارتی زیان دەکات، بەڵام ئێمە ئامادەین، واتا پێشتر پارتی ٣٨ کورسی ھەبوو بەڵام ئێستا ٤٥ کورسیمان ھەیە، ھەندێک لایەن لەوانەیە ھەر کورسیان لە نێو کۆمیسیۆن بەرنەکەوێت بە حوکمی ئەوەی لەم ھەڵبژاردنە متمانەی خەڵکیان بە دەست نەھێناوە، بەڵام ئێمە لەوەش وتومانە فەرموون بەو کۆمیسیۆنە کارای بکەنەوە با بێت کارەکانی خۆیان بکەن، ھەروەھا یاسایەکیشمان ھەیە با وەکو خۆی بێت و دەستکاری نەکەین ئەگەر زۆریش پێویستە دەستکاری بکرێت با ئەم ھەڵبژاردنە بکرێت و با لە داھاتوو بێن گفتووگۆ بکەین و بۆ ئەوەی ڕێگا لە ھەڵبژاردن نەگرین، چونکە کۆمیسیۆن ٦ مانگی پێویستە تاوەکو خۆی ئامادە بکات بۆ ھەڵبژاردنەکان، ئەگەر بێت و ئەم کێشانە بێنە پێش و یاساکه‌ بگۆڕدرێت ئەوا لەوانەیە کۆمیسیۆن نەتوانێت کارەکانی خۆی ئەنجامبدات لەو ماوەی بۆی دیاریکراوە”.

لەبارەی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق باس لەوە دەکات “لە ڕاستیدا کێشە لە نێو ماڵی شیعە و سووننە و کوردیشدا ھەیە، کێشەی نێو ماڵی سووننە تا ڕادەیەک چارەسەر بووە، کێشەی نێو شیعەکانیش تا ئێستا بەتەواوەتی چارەسەر نەکراوە و کێشەکەش بۆ ئێستا ناگەڕێتەوە بەڵکو ئەم کێشەیە لە دوای ڕووخانی ڕژێمەوە سەریھەڵداوە، ھەروەھا کێشەی ناو ماڵی کوردیش با بە ڕاشکاوی بڵێین، ھەندێک لایەن ئەو تمووحەی کە ئەوان ھەیانە و بڕیاری خۆیان بدەن و ھەموو شتێک بۆ ئەوان بێت، ئەمەش بۆ خۆی کێشەی دروست کردووە، وای کردووە کێشە لە نێو پرۆسەکە دروست ببێت و پڕۆسەی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق ھێواش بێت، بەڵام ئومێدیش دەکەین لە چەند ڕۆژی داھاتوو کێشەکان چارەسەر بکرێت و حکوومەت پێکبێت”.

وتەبێژی پارتی وتێشی “یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لەسەر قسەی خۆیان سووربوون و پرس و ڕاوێژیان نەکرد، بۆیە ئێمە دەچینە نێو پرۆسەی ھەڵبژاردنی پۆستی سەرۆک کۆمار، ھەروەھا شەراکەتی کوردستان لە بەغدا بۆ کورد گرینگە، ئێمە بۆ پۆست ناچینە بەغدا بەڵکو دەمانەوێت لە بڕیاردانەکان بەشداربین و لە جێبەجێکردنیش بەشداربین، واتا پارتی لە بەغدا پۆستی بۆ پاراستنی شەراکەت و تەوافوق دەوێت و پێویستیشە پێداچوونەوه‌ بە حوکمرانی لە عێراق بکرێت”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button