کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لەسەر کوشتنی ژنان هاتە دەنگ

لڤین:

کونسوڵخانەی ئەمریکا لەهەرێمی کوردستان رایگەیاند، داوا دەکەن تۆمەتبارانی کوشتنی ژنان بەپاساوی شەرەف روبەڕوی دادگا بکرێنەوە، هەروەها بەپێویستی دەزانن حکومەتی هەرێم هەنگاو بنێت بۆ پاراستنی مافی هاوڵاتیان و کۆتاییهێنان بە توندوتیژی.

کونسوڵخانەی ئەمریکا لەهەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی لەراگەیەنراوێکدا لاپەرەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردوە، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا هاوبەشی پەرۆشی سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان دەکات دەربارەی هەڵکشانی بەمدواییانەی توندوتیژی، کوشتن و پێشێلکردنی مافەکانی ژنان و پێکهاتە پەراوێزخراوەکانی تر لە هەرێمی کوردستان.

ئەوەش هاتووە دەبێت ئەوەی پێی دەوترێت “کوشتن لەسەر شەرەف” وەکو کوشتنەکانی بەمدواییانەی ماریا (ئیمان سامی مەغدید)، مریەم یەعقوب و ئایدی موحەمەد لێکۆڵینەوە دەربارەیان ئەنجامبدرێت و وەڵامدانەوەیەکی یاسایی بەدوادابێت و ئەنجامدەرانیان بەرپرسیاربکرێن.”.

هەروەها کونسوڵخانەی ئەمریکا لەهەرێمی کوردستان ئەوەشی خستوەتەڕو، “ئێمە هانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەدەین بۆ بەردوام بون لەسەر هەنگاونانی مانادار بۆ بەدەستهێنانی دادپەروەری، کۆتاییهێنان بە توندوتیژی و پارێزراوی و پاراستنی مافەکانی هەمو هاوڵاتیان و هەروەها ئێمە ئامادەین بۆ هاوکاری.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button