ڕۆژنامەنووسێک بە تۆمەتی بێ ڕێزیکردن بە ئەردۆغان سزا دەدرێت

لڤین:

دادگایەکی تورکیا ڕۆژی هەینی سزای زیاتر لە دوو ساڵ زیندانیکردنی سەپاند بەسەر ڕۆژنامەنووس سەدەف کاباش بە تۆمەتی بێڕێزیکردن بە سەرۆکی وڵاتەکە.

ئەو تۆمەتانەی کە خرابوونە پال سەدەڤ کاباش پەندێک بوو کە هەم لەسەر کەناڵێکی تەلەفیزیۆنی ئۆپزسیۆن و هەم لە تویتەکەی خۆیدا نوسیویەتی.

کاباش لە تویتێکدا پەندێکی پێشینانی نوسیبوو ” کاتێک گامێشێک دەچێتە کۆشک نابێتە پاشا، بەڵکو کۆشکەکە دەبێتە گەوەڕ” لەو کاتەدا لێدوانەکەی لەلایەن کاربەدەستانی حکومەتەوە ڕەخنەی زۆری لێگیرا و بەوە لێی ڕوانرا کە مەبەستی ئەردۆغانە و کۆشکی سەرۆکایەتییە.

هەزاران کەس لە تورکیا بە پێی ئەو یاسایە دادگایی کراون و زیندانی کراون لە ناویاندا سیاسەتمەداری کورد سەلاحەدین دەمیرتاش کە یەکێکە لە کەسایەتییە هەرە بەناوبانگەکانی ئۆپزسیۆنی تورکیا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button