ئەردۆغان : پێویستە سیستمێکی ئاسایشی نێودەوڵەتیی نوێ دابمەزرێت

لڤین:

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند:” پێویستە سیستمێکی ئاسایشی نێودەوڵەتیی نوێ دابمەزرێت کە خزمەت بە ھەموو مرۆڤایەتی بکات.”

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ ، سەرکۆماری تورکیا، ئەردۆغان لە میانی کۆڕبەندی دیپلۆماتیی ئانتالیادا ڕایگەیاندوە: “بەڕێوەچوونی یەکەم کۆبوونەوە لەنێوان بەرپرسانی رووسیا و ئۆکرانیا لێرە، بەواتای بە ئامانج گەیشتنی کۆڕبەندی دیپلۆماتیی ئانتاڵیا دیت”.

سەرکۆماری تورکیا، ئەردۆغان وتیشی: “ئەگەر لە ٢٠١٤دا، وڵاتانی خۆرئاوا و جیھان پێشیان لە داگیرکردنی کریمیا گرتبا، ئەمڕۆ رووبەڕووی ئەم بارودۆخە (جەنگی رووسیا-ئۆکراینا) نەبایناوە کە لە ناوچەکەدا دەگوزەرێت”.

هەروەها ئەردۆغان وتی: “پێویستە سیستمێکی ئاسایشی نێودەوڵەتیی نوێ دابمەزرێت کە خزمەت بە ھەموو مرۆڤایەتی بکات”.

رەجەب تەیب ئەردۆغان راشیگەیاند: “لە پێناو پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکەماندا، بەردەوام دەبین لە بەکارھێنانی ھەموو ئەو دەسەڵاتانەی کە لە چوارچێوەی رێککەوتننامەی مۆنترۆدا بە وڵاتەکەمان دراوە”.

ھەروەھا ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشیدا لە کاتێکدا یەکێک لە لایەنەکانی شەڕکەر ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان و خاوەن مافی رێگرتن بێت لە لایەنەکەی دیکە، رۆڵی ئەنجوومەنی ئاساییشی نەتەوە یەکگرتووەکان سست دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button