سه‌در خزمێکی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران پێشنیار ده‌كات

لڤین:
مقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كانی شه‌وی رابردووی پێشنیاری كه‌سێكی نوێیی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران كردوه كه خزمی نزیكی خۆیه‌تی.
له‌وباره‌یه‌وه محه‌مه‌د عه‌لی حه‌یده‌ری رۆژنامه‌نوسی عێراقی بڵاویكرده‌وه كه موقته‌دا سه‌در له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا پێشنیاریكردووه جه‌عفه‌ر سه‌در وه‌ك كاندیدی چاره‌سه‌ر بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران كاندید بكرێت.
محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر سه‌در، كوڕی دامه‌زرێنه‌ری حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی محه‌مه‌د باقر سه‌درو ئامۆزای موقته‌دا سه‌دره.