لە ڕووداویکی هاتووچۆدا 18 کەس بوونە قوربانی

لڤین:
فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای بابل ڕایگەیاند لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە سەر ڕێگای بەغداد حللە 18 کەس برینداربونن و گیانیان لەدەستدا.
فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای بابل ڕایگەیاند، لە پێکدادانی چوار ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگای گشتی نێودەوڵەتی لە سەر ڕێگای حللە و بەغداد لە ئەنجامدا شەش کەس گیانیان لەدەستدا و 12 کەسی دیکەش بریندار بوون.
وتیشی: دەزگا ئەمنییەکان دەستبەجێ دەستیان کرد بەگواستنەوەی بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەر و تەرمەکان بۆ پزیشکی دادوەری، هاوکات هەموو ڕێکارە یاساییە پێویستەکان گیرایە بەر.