کەرکوک.. بکوژی ماریا دەستگیرکرا

لڤین:

پۆلیسی کەرکوک دەستگیرکردنی بکوژی ماریا سامی راگەیاند, کە لە هەولێرەوە بەرەو کەرکوک هەڵاتبوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی زانیاریی وردیان دەستکەوت سەبارەت بە هەڵاتنی بکوژی ماریا سامی لە شاری هەولێرەوە بۆ کەرکوک، ئەمڕۆ پێنجشەممە هێزەکانی روبەڕوبونەوەی تاوان بە هاوکاری هەواڵگریی و ئاسایشی کەرکوک، توانیان بکوژی کچەکە دەستگیربکەن.

ئاماژە بەوەشکراوە، بکوژەکە برای کچەکەیە و ئۆپەراسیۆنەکەش لەلایەن فەرماندەی پۆلیسی کەرکوکەوە سەرپەرشتی کراوە.

هاوکات “لەگەڵ تاوانبارەکە کەسێکی دیکەش دەستگیرکراوە کە لە ماڵەکەی خۆی  بکوژەکەی داڵدەی داوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button