تورکیا لە کوردستان تاوانی جەنگی ئەنجام داوە

لڤین:

بەهۆی هێرشی ناو بە ناوی سوپای تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان لە دوای ساڵی ٢٠١٨ وە ، هەزاران هاوڵاتی مەدەنی ئاوارە و بریندار و شەهیدبوون.

ناوەندی بیری گیت ستۆن لە ڕاپۆرتێکیدا لەسەر کاریگەری ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لە ناوچە کوردنشینەکانی هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان جەختی کردوە کە ئەو ئۆپراسیۆنانە زیاتر ژیانی هاوڵاتی مەدەنیان کردۆتە ئامانج بە تاوانی جەنگ هەژمار دەکرێت.

ئەو ناوەندە لە ڕاپۆرتەکەدا باسی لەوەش کردوە کە جیهان هێزەکانی هەیئەت تەحریرولشام، داعش و ئەلقاعیدە بە تیرۆریست دەزانێت ، بەڵام دەبینین کە تورکیا دژی هێزەکانی ئەو گروپانە لە سووریا هیچ هێرشێکی  سەربازی ناکات، بەڵکو لە جیاتی ئەوە بەردەوام هێرش دەکاتە سەر هێزە کوردییەکان لە هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button