مونا قاوه‌چی: پێویسته له ته‌واوی جومگه‌كانی حكومه‌تی هەرێمدا توركمانه‌كان به‌شداریان پێ بكرێت

لڤین:
سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، مونا قاوه‌چی رایگه‌یاند:” كه پێنج كورسی كۆتا بۆ توركمانه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان به‌پێی پێویست نییه و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه پڕۆژه‌یان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی توركمانه‌كان نوێنه‌رایه‌تی به رێژه‌ی له‌سه‌دا ٣٠ له ته‌واوی دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌تدا بكه‌ن.”
موناقاوهچی بە ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی ڕاگەیاند:” پێویستە ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته جارێكی دیكه كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن چالاك بكرێته‌وه و شوێنی بەتاڵی دوو ئه‌ندام له كۆی نۆ ئه‌ندامه‌كه‌ی كۆمیسیۆنیش پڕ بكرێته‌وه.”
سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، مونا قاوه‌چی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه بۆ چالاككردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆن له‌نێوان حزبه‌كانی به‌شدار له په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه ئه‌نجام دراون، گوتی: “ژماره‌یه‌كیان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه به‌بێ چالاككردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن پێویسته چاوخشاندنه‌وه به یاسای هه‌ڵبژاردندا بكرێت، به‌ڵام ژماره‌یه‌كی دیكه‌یان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه كێشه له یاساكه‌دا نییه و به پێویستی ده‌زانن وه‌ك خۆی به‌رده‌وام بێت”.
مونا قاوه‌چی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه بابه‌تی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن هێشتا مشتومڕی له‌سه‌ره، له‌باره‌ی مشتومڕهكانیش بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كورسی كۆتای كه‌مینه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان، ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ژماره‌یه‌ك حزبی سیاسیی به پاساوی ئه‌وه‌ی “سیسته‌می كۆتا به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڵه به‌كار ده‌هێندرێت” داوای گۆڕینی یاسای هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن، تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه گۆڕانكاریی له سیسته‌می كۆتا به زه‌ره‌ری توركمان و كریستیانه‌كان ته‌واو ده‌بێت.
مونا قاوه‌چی له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه بۆچی هێشتا داوای سیسته‌می كۆتا ده‌كه‌ن، وتی: “چونكه له هه‌رێم به تایبه‌ت له هه‌ولێر، دهۆك و سلێمانی هێشتا ئه‌و پۆستانه به توركمان نه‌دراون كه داوای ده‌كه‌ن. داوای جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانمان كرد، پێویست بوو نوێنه‌ری توركمان له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا هه‌بێت. پێویسته له ته‌واوی جومگه‌كانی حكوومه‌تدا توركمانه‌كان به‌شداریان پێ بكرێت بۆ راوێژكاری و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی. ته‌نها به پێدانی یه‌ك وه‌زیر ده‌رفه‌تی به‌شداریكردنمان له‌و كابینه‌یه‌ی حكوومه‌ت پێ درا”.
مونا قاوەچی لە بارەی پێنج کۆتاکەی تورکمانەکان لەنێو ١١١ پەرلەمانتارەکەی پەرلەمانی کوردستان، دەڵێت: “پێمان وانییە (لە هەرێمی کوردستان) پێنج کۆتا بۆ پێکهاتەی تورکمانەکان کە بە دووەم پێکهاتە دادەنرێن لە هەرێم بەس بێت. کریستیانەکان کە سێیەم پێکهاتەشن خاوەن شەش کورسین لە پەرلەمان. ئەمە پێوەرێکی هەڵەیە”.
هەروەها دەشڵیت “لە پڕۆژەماندایە پێنج کورسییەکەی پێکهاتەی تورکمانەکان زیاد بکەین. ئەگەر بێت و دەست بە نووسینەوەی دەستوور بکرێت پێویست دەکات لەسەدا ٣٠ی پۆستەکان لە دامودەزگا حکوومییەکان بۆ تورکمانەکان تەرخان بکرێت. گرنگ نییەم هەر کەسێک بێت و لە هەر پارتێک بێت گرنگ ئەوەیە لە پێکهاتەی تورکمان بێت”.