ئیسرائیل هەوڵی نێوەندگیری ڕوسیا و ئۆکرانیا دەدات

لڤین:

نەفتالی بنێت سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە دوای گەڕانەوەی لە گفتوگۆکانی لەگەڵ ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی ڕوسیا، ڕایگەیاند :” ئیسرائیل بەردەوام دەبێت لە هەوڵی نێوەندگیری نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا تەنانەت ئەگەر سەرکەوتووش نەبێت لە هەوڵەکانیدا.”

بەگوێرەی هەواڵێکی دەنگی ئەمریکا ئۆکرانیا داوای لە ئیسرائیل کرد کە وەک نێوەندگیرێک کاربکات، ئەمەش ئاماژە بە پەیوەندییە باشەکانی حکومەتی بنێت دەکات لەگەڵ هەردوو لایەنی کیێڤ و مۆسکۆ. ئۆفیسی بێنێت ڕایگەیاند کە بێنێت لە کۆتایی هەفتەدا سێ جار قسەی لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا کردووە.

بنێت سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل وتی تەنها بە”هەوڵ و هاندانی هەموو لایەنەکانە” کە لە نێوان وڵاتانی تردا ئاماژە بە ئەمەریکا دەکات، بێنیت و پوتن هەفتەی ڕابردوو لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بیرۆکەی نێوەندگیرییەکەیان تاوتوێ کردووە.

بینێت، گوتیشی”ئێمە بەردەوام دەبین لە پێشکەشکردنی هاوکاری لە هەر شوێنێک کە داوای لێبکرێت، ئەگەر دەرفەتەکانیش زۆر باش نەبن.” بەڵام ئەو ساتەی کە دەرگایەکی بچووک بە کراوەیی هەیە و توانای دەستڕاگەیشتنمان بە هەموو لایەنەکان هەیە، ئەنجامدانی هەموو هەوڵێک وەک ئەرکێکی ئەخلاقی دەبینم.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button