لە ڕوسیا زیاتر لە ١٠٠٠ خۆپیشاندەر دەستگیرکران

لڤین:

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی ڕێکخراوی ئۆ ڤی دی بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ لە ڕوسیا هاتووە، کە زیاتر لە هەزار کەس لەو خۆپیشاندەرانی ناڕازی بوون لە هێرشی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، لە شاری سەرانسەری ڕوسیا بە فەرمانی سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمیر پوتن دەستگیرکراون.

ڕێکخراوەکە ڕایگەیاندوە کە خەڵک لە خۆپیشاندانەکاندا لەوانە لە شاری ڤالادیڤۆستۆک و شاری ئیرکۆتسک لە سیبری دەستگیر و دەستبەسەرکراون. چالاکوانانی ئۆپۆزسیۆن هەندێ ڤیدیۆیان بڵاوکردەوە کە تێیدا خۆپیشاندان لە شارەکانی دیکە نیشان دەدەن.

پێشتریش وەزارەتی ناوخۆی ڕوسیا ڕۆژی شەممە هۆشداریدا لەوەی کە هەر هەوڵێک بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانی بێ مۆڵەت ڕێگری لێ دەکرێت و ڕێکخەرەکانی ڕووبەڕووی سزا دەبنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button