ئەردۆغان بۆ پۆتین هەموو ئامادەیەکمان هەیە بۆ ئەوەی هەرچی زووه كێشهی ئۆكرانیا به رێگای ئاشتی چارەسەر بکرێت

لڤین:
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمێر پوتین ئەنجامدا، و داوای کردوە بۆ ئهوهی چیی زووه كێشهی ئۆكرانیا به رێگای ئاشتیخوازانه چارهسهر بكرێت.
بەپێی راگەیەندراوی سەرۆکایەتی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا هێرشی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا تاوتوێ کراوە و، هەڵسەنگاندن بۆ پەیوەندییەکانی تورکیا- رووسیا کراوە.
سەر کۆماری تورکیا ئهردۆغان، ئامادهباشی تهواوی نیشان دا بۆ ئهوهی هەرچی زووه كێشهی ئۆكرانیا به رێگای ئاشتیخوازانه چارهسهر بكرێت.
ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کە ئاگربەستێکی بەپەلە دەرفەت دەرەخسێنێت بۆ رەواندنەوەی نیگەرانییە مرۆییەکانی ناوچەکە و هەوڵەکانی چارەسەری سیاسی و، رایگەیاند: ”با هەموو بەیەکەوە رێگای ئاشتیی بکەینەوە”.
هاوکات سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان جەختی لەسەر گرنگیی هەنگاونانی بەپەلە کردەوە بۆ واژووکردنی رێککەوتنێکی ئاشتیی کە دەستەبەری ئاگربەست بکات و رێڕەوی مرۆیی بکاتەوە.
هەروەها ئەردۆغان ئەوەشی خستەڕوو کە هەمیشە لەگەڵ لایەنی ئۆکرانیی و وڵاتانی دیکەدا لە دیداردایە و، بەردەوام دەبێت لەسەر هەوڵەکانی بۆ ئەنجامدانی دانوستانی گشتگیر و دەستکەوتنی ئەنجام.