هەولێر… باندێكی شه‌ش كه‌سی به‌تۆمه‌تی دزیكردن ده‌ستگیركران

لڤین:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه باندێكی شه‌ش كه‌سی دزیكردن ده‌ستگیركران و له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌شدا دانیان به‌وه‌دا ناوه كه ژماره‌یه‌ك تاوانیان ئه‌نجامداوه.
پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له ڕاگه‌یه‌ندراوێكیدا کە کە وێنەیەکی دەست ” لڤین” کەوتووە بڵاویكرده‌وه، به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان، نوسینگه‌ی كه‌سنه‌زان باندێكی دزی شه‌ش كه‌سیان ده‌ستگیر كرد كه 2 كه‌ییان پیاو و چوار كه‌سیشیان ئافره‌ت بون، سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ش به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانی دزیكردن كه له ناحیه‌ی كه‌سنه‌زان قاسه‌یان شكاندبو و پاره و زێڕ و ده‌مانچه و كه‌لوپه‌لی ئه‌لیكتڕۆنی و ناوماڵیان دزیبو.”
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە، تۆمه‌تباران دوای ده‌ستگیر كردنیان دانیان نا به ئه‌نجامدانی شه‌ش تاوانی دزیكردن، له كاتی ده‌ستگیركردنیشیاندا ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك پاره و زێڕ و مۆبایل و مادده‌ی هۆشبه‌ر و پایپ و كه‌لوپه‌لی به‌كارهێنانی مادده‌كه و 15 ده‌سته حه‌بی جۆرا و جۆری هۆشبه‌ر گیراوه.
پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ تۆمه‌تباره‌كان ڕێكخراوه و به‌پێی مادده 443 له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون