تەقینەوەیەک لە مزگەوتێکی پاکستان روویدا و 30 کەس گیانیان لەدەستدا

لڤین:
وتەبێژی نەخۆشخانەی پێشەوار لە پاکستان دەڵێت، بەهۆی تەقینەوەیەک لە مزگەوتێکی پەیڕەوانی شیعە لە شارەکەیان بەلای کەمەوە 30 کەس گیانیان لەدەستداوە و 56 کەسی دیکەیش بریندارن.
محەممەد عاسیم خان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی تەقینەوەیەک لە مزگەوتێکی شاری پێشەوار لە باکووری رۆژهەڵاتی پاکستان روویدا. پێشەوار نزیکەی 190 کیلۆمەتر لە ئیسلام ئاباد، پایتەختی وڵاتەکە دوورە.
وتەبێژی نەخۆشخانەی پێشەواروتیشی بە لای کەمەوە 30 کەس گیانیان لەدەستداوە و نەخۆشخانەکەیان خراوەتە دۆخی فریاگوزاری.