ناتۆ: نابێت رێگە بدرێت شەڕەکە فراوان بێت و وڵاتانی دیکەش بگرێتەوە

لڤین:
سکرتێری گشتی ناتۆ رایگەیاند:” وڵاتانی رۆژئاوا پاڵپشتیی ئۆکرانیا دەکەن، بەڵام بەهۆی ئەوەی کە ئەندامی ناتۆ و یەکێتی ئەوروپا نییە، تاوەکو ئێستا هیچ وڵاتێکی رۆژئاوا هێزی نەناردووەتە وڵاتەکە”.
یانس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتی ناتۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بڕیارەکانی کۆبوونەوەی وڵاتانی ناتۆی راگەیاند:” دەکرێت رووسیا بیر لە هێرشکردنە سەر وڵاتانی دیکەش بکاتەوە، نابێت رێگە بدرێت شەڕەکە فراوان بێت و وڵاتانی دیکەش بگرێتەوە.”
وتیشی ، ماوەی 9 رۆژە رووسیا لە ژێر ناونیشانی “ئۆپەراسیۆنی تایبەت” هێرشێکی بەرفراوانی کردووەتە سەر ئۆکرانیا. وڵاتانی رۆژئاوا پاڵپشتیی ئۆکرانیا دەکەن، بەڵام بەهۆی ئەوەی کە ئەندامی ناتۆ و یەکێتیی ئەوروپا نییە، تاوەکو ئێستا هیچ وڵاتێکی رۆژئاوا هێزی نەناردووەتە وڵاتەکە.