وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم..هێلی ئاسنین دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

لڤین

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم ڕایگەیاند:” لەماوەی داهاتوودا پڕۆژەی هێلی ئاسنین دەچێتە بواری جێبەجێكردن لەنێوان شارەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان و بەستنەوەیان بە وڵاتانی درواسێ.”

لە ڕاگەیەنراوێکدا لە پێگەی ڕەسمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ پێنجشەممە هەردوو وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق کۆبوونەوە لە درێژەی زنجیرە كۆبوونەوە و گفتوگۆكردنی سێكتەرە هاوبەشەكانی بواری گواستنەوەی گشتی (فرۆكەوانی -هێلی ئاسنین) بەتایبەت.”

ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی گواستنەوە ئاماژەی بەوەشکردووە، “بریارە لەماوەی داهاتوودا پڕۆژەی هێلی ئاسنین بچێتە بواری جێبەجێكردن لەنێوان شارەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان و بەستنەوەیان بە وڵاتانی درواسێ.”

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، “لەلایەكی تریشەوە هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر كردنەوەی گەشتی ئاسمانی نێوان شارەكانی هەرێمی كوردستان و بەغدا لە رێگەی هێلی ئاسمانی عیراقیە لە هەفتەی دوو ڕۆژ وەكو ئاسانكارییەك بۆ هاووڵاتیان و گەشتیاران.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button