نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: زیاتر له ٢٢٧ مه‌ده‌نی له ئۆكرانیا كوژراون

لڤین
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، به‌هۆی هێرشه‌كانی رووسیا بۆسه‌ر ئۆكرانیا زیاتر له ٢٢٧ هاوڵاتی له ئۆكراینا كوژراون و ٥٢٥ هەوڵاتی دیكه‌یش برینداربوون له‌و باوه‌ڕه‌یش دایه کە ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی كوژراو و برینداران زۆر له‌وه زیاتره.
نووسینگه‌ی كۆمیسیاری باڵای مافه‌كانی مرۆڤ سەربە نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لە راپۆرتێكدا دەڵێت:” ٢٤ی شوباته‌وه كه هێرشه‌كان له‌و كاته‌وه بۆسه‌ر ئۆكرانیا ده‌ستیان پێ كردوە تا كاتژمێر ١٢:٠٠ی نیوه‌شه‌وی یەکی ئازار ٢٢٧ هاوڵاتی مه‌ده‌نی گیانیانله‌ده‌ستداوه و ٥٢٥ هاوڵاتی مه‌ده‌نی دیكه‌یش برینداربوون.
له راپۆرته‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی جگه له ٣١ پیاو، ٢٥ ژن و ١٥ منداڵ و مێرمنداڵ، هه‌روه‌ها ١٥٦ پێگه‌یشتووی دیكه كه شێوازی كوشتنه‌كه‌یان نه‌زاندراوه هه‌ن.
لای خۆیه‌وه جێگری یه‌كه‌می وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا، ئه‌مینه دژاپارۆڤا له میانی پێشكه‌شكردنی وتارێك له كۆنسه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ سەربە نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئێواره‌ی دوێنی رایگه‌یاند كه به تێكڕایی ٣٢٥ هاووڵاتیی مه‌ده‌نیی وڵاته‌كه‌ی كوژراون كه ١٦یان منداڵن و هه‌زاران كه‌سیش برینداربوون.