لە تورکیا رۆڵه‌كانی ئاگر ٧ كارگه و ١٨ ئۆتۆمبێلیان سوتاند

لڤین
ده‌ستپێشخه‌ری رۆڵه‌كانی ئاگر رایگه‌یاند، كه ئه‌وان له كۆجاعه‌لی و كرككاڵا حه‌وت كارگه و ١٨ ئۆتۆمبێلی دوژمنی كوردانیان سوتاندووه.
ده‌ستپێشخه‌ری ڕۆڵەکانی ئاگر له راگه‌یه‌نراوێكیدا کەوێنەیەکی دەست ” لڤین” کەوتووە هاتووە “جزیر، سور، نسێبین، گه‌ڤه‌ر، عه‌فرین، سه‌رێكانی و بۆ هه‌ر پارچه‌یه‌كی خاكه‌كه‌مان كه سوتاوه و وێران بووه، ئێمه‌ش شاره‌كانی توركیا ده‌كه‌ینه تۆپه‌ڵێك له ئاگر. ئه‌گه‌ر له كوردستان هه‌موو شێوازێك دڕنده‌یی به ره‌وا ده‌بینن و قبوڵیانه، ئێمه‌ی كوردیش به‌رامبه‌ر ئه‌و دڕنده‌ییه له شاره‌كانی توركیا مافمان هه‌یه كه ئێمه به هه‌موو شێوازێك وه‌ڵام بده‌ینه‌وه. یا ئێوه له كوردستان بچنه ده‌ره‌وه، یاخود هه‌موو رۆژێك له ناو ئه‌و ئاگره‌دا بسوتێن.”
هەر لە ڕاگەیەنداوەکەی ڕۆڵەکانی ئاگردا هاتووە، له‌ناوچه‌ی ئیزمیتی كۆجاعه‌لی له كه‌رتی پیشه‌سازیدا دوكانی مه‌رجانلار ئۆتۆمۆتیڤی تایبه‌ت به پارچه‌ی یه‌ده‌گ كه خاوه‌ندارییه‌كه‌ی بۆ فاشیستێك ده‌گه‌ڕێته‌وه و شه‌ش كارگه‌ی تر له‌گه‌ڵ ١٥ ئۆتۆمبێل به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت سوتێنران. له كه‌رتی پیشه‌سازی كه ئێمه كردمان به تۆپه‌ڵێك ئاگر، زیانێكی زۆر به‌ر دوژمنی كوردان كه‌وت.
له‌هه‌مان كاتدا له دامه‌زراوه‌ی حه‌واندنه‌وه‌ی ئیرماك له ناوچه‌ی یاهشاهینی كرككاله، ئێمه ٣ بارهه‌ڵگرمان به كه‌لوپه‌له‌كانی ناویانه‌وه ئاگرتێبه‌ردا و كردمانن به خۆڵه‌مێش. ئێمه وه‌ك ده‌ستپێشخه‌ری رۆڵه‌كانی ئاگر دێینه سه‌رتان و له ناوچه‌كانی ژیانتان، ئێمه لێپێچینه‌وه‌ی ئه‌وه‌تان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین كه له وڵاتی ئێمه‌دا كردووتاننن”.