وەزیری دارایی داوای لە گۆڕان کردووە کەسێکی دیکە بخەنە شوێنەکەی

لڤین:
ئەندامێکی پێشووی جڤاتی نیستیمانی بزوتنەوەی گۆڕان ئاشکرای دەکات ئاوات شێخ جەناب داوای کردووە بزوتنەوەکەی کەسیکی دیکە بکات بە وەزیری دارایی.
عەبدولرەحمان موهەندیس، لە نوسینیکدا کە ئاراستەی ئاوات شێخ جەناب، وه‌زیرى دارایى و ئابورىکردووە ئاشکرای دەکات “زانیاریم هه‌یه له‌وه‌زاره‌ت ده‌وام ناكه‌ى، په‌یامیشت بۆ جڤاتى نیشتیمانى ناردوه و داوات كردوه یه‌كێكى دیكه له شوێنه‌كه‌ت دابنێن”.
ئەو ئەندامەی پێشووی جڤات بەبیری هێناوەتەوە کە ئەو کاتی خۆی لەگەڵ بەشداریکردنی بوتنەوەکە نەبووە لە حکومەتی هەریم و دەشڵێت: ئه‌وه‌ى پێویسته له‌سه‌ر جه‌نابت هۆكاره‌كانى هه‌لوێست وه‌رگرتنه‌كه‌ت بۆ خه‌لك ڕوون بكه‌یته‌وه.
ئەو بە وەزیری دارایی دەڵێت: چونكه به‌ڕێزت چوار به‌رپرسیارێتیت له ئه‌ستۆدایه، به‌رامبه‌ر سوێندخواردنه‌كه‌ت به خوداى گه‌وره، به‌رامبه‌ر به‌لێن و به‌رنامه‌ى حیزبه‌كه‌ت، به‌رامبه‌ر پله‌ى وه‌زیریت، به‌رامبه‌ر ئه‌ندامێتیت له لێژنه‌ى بالاى نه‌وت و غازى هه‌رێم.