هەولێر…كەسێك بەتۆمەتی دزینی پێنج ئۆتۆمبێل و بڕێكی زۆر پارە و زێڕ دەستگیركرا

 

لڤین

پۆلیسی هەولێر، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند:”هێزە ئەمنییەكان كەسێكیان بە تۆمەتی دزینی پێنج ئۆتۆمبێل و بڕێكی زۆر پارەو زێڕ دەستگیركردوە.”

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە راگەیەندراوێكدا کە وێنەیەکی دەست ” لڤین” کەوتووە ڕایگەیاند:” كە هێزەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لەگەڵ هێزە ئەمنیەکانی تر، بە هەماهەنگی توانیان تۆمەتبارێک بە ناوی (ا. س. م) دەستگیر بکەن، کە چەندین تاوانی دزی ئەنجام داوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە، تۆمەتبارەكە پێنج ئۆتۆمبێلی دزیون كە چواریان لە جۆری تۆیۆتا لاندكرۆزەر و ئەویدیكەیان لە جۆری تۆیۆتا کرۆلا بوە.

دەقی راگەیەندراوەكە:

ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر

هێزەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لەگەڵ هێزە ئەمنیەکانی تر، بە هەماهەنگی توانیان تۆمەتبارێک بە ناوی (ا. س. م) دەستگیر بکەن، کە چەندین تاوانی دزی ئەنجام داوە، وەک لە خوارەوە هاتوە:

1. دزینی ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا لاندگرۆزەر رەنگی سپی مۆدیل 2022 لە گوندی زانکۆ لە هەولێر.

2. دزینی ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا لاندگرۆزەر مۆدیل 2022 ڕەنگی سپی.

3. دزینی ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا لاندگرۆزەر مۆدێل 2013 رەنگی سپی لە شەقامی 60 مەتری لە گەراج.

4. دزینی ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا لاندگرۆزەر مۆدیل 2011 رەنگی سپی.

5. دزینی ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا کرۆلا مۆدیل 2017 رەنگی سپی.

6. دزینی 80 مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 لەگەل بڕی (2000$) دۆلاری ئەمریکی لە شاری ایطالی 2.

7. دزینی بڕی (21,000,000) بیست و یەک ملیۆن دیناری عیراقی و بڕی (5000$) دۆلاری ئەمریکی و 15 مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 لە شاری مامۆستایان.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button