ڕووسیا داواکارییەکەی بۆ ناردنی چوار کەشتی جەنگی لە ڕێگای گەروی بۆسفۆر و دەردەنیل هەڵوەشاندەوە

لڤین

وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، ڕووسیا داواکارییەکەی بۆ ناردنی چوار کەشتی جەنگی لە ڕێگای گەروەکانی بۆسفۆر و دەردەنیل هەڵوەشاندوەتەوە و بڕیارەکەشیان پێش داخستنی گەروەکان بووە لەلایەن ئەنکەرەوە.

مەولود چاوش ئۆغلۆ درەنگانێکی ڕۆژی سێشەممە بە بێژەری کەناڵی (خەبەرتورک) ی ڕاگەیاند ” کە تورکیا پێش ئەوەی هێرشەکەی مۆسکۆ بە “شەڕ” ناوزەند بکات، داوای لە ڕووسیا کردبوو کەشتییەکانی لە ڕێگا ئاوییەکانی ژێر دەسەڵاتی تورکیاوە نەگوازێتەوە.”

وتیشی “ڕووسیا گوتویەتی چوار کەشتییەکەی لە 27-28 ی مانگی 2 لە گەروەکان دەپەڕنەوە، کە سێ لەو کەشتیانە ناویان لە بنکەکانی دەریای ڕەشدا تۆمار نەکرابوون، ئێمەش بە ڕووسیامان ڕاگەیاند کە کەشتیەکان نەنێرن، ڕووسیاش لە داواکەی خۆی پاشگەز بوویەوە.”

لە ژێر پەیماننامەی مۆنترۆی ساڵی 1936 دا، ڕۆژی دووشەممە تورکیا ڕایگەیاند:” گەروەکانی بۆسفۆر و دەردەنیل بە ڕووی کەشتییە جەنگییەکاندا دادەخات.”

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button