سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی لەگەڵ بەشار ئەسەد كۆبوەوە

لڤین:
سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی بە سەردانێك گەیشتە دیمەشق و لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا كۆبوەوە.
دیوانی سەرۆكایەتی سوریا رایگەیاند ئەسەد و فالح فەیاز بوارەكانی هاوكاریی و هەماهەنگی نێوان بەغدادو دیمەشقیان تاتوێكردووە.
سەرۆکایەتی سوریا رایگەیاندووە لە کۆبونەوەکەدا بە تایبەتی پرسە ئەمنییە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو وڵات كە خۆی لە پتەوتركردنی سنورەكانو نەهێشتنی رێكخراوە تیرۆریستییەكانی ناوچەكەدا دەبینێتەوە توتوێ کراوە.