لە هەولێر دوو كەس بە تۆمەتی ڕێگریكردن دەستگیر کران

لڤین:
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، دەستگیركردنی دوو كەسی ڕاگەیاند کە رێگرییان لە منداڵان و هەرزەكاران کردووە و بە زۆر پارە و مۆبایلیان لێسەندوون .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد “بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێر، دوو تۆمەتباریان بە ناوەكانی (ف.ف.ع) و (ئ.ز.م) دەستگیر كردووە، كە لە پاركێكی نزیك مزگەوتی (ماجیدی) رێگرییان لە منداڵ و هەرزەكاران کردووە و بەزۆر مۆبایل و پارەیان لێسەندون”.
پۆلیسی هەولێر ئاشکراشیکردووە کە هەردوو تۆمەتبارەكە، ڕادەستی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی هەولێر کراون.