وەزیری ناوخۆی هەرێم لە بارەی قەدەغەی هاتووچۆوە ڕوونکردنەوەیدا

لڤین:
وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، لە بارەی راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆوە ڕوونکردنەوەیدا.
ئەمڕۆ رێبهر ئهحمهد، وهزیری ناوخۆی حكومهتی ههرێمی كوردستان، دەستبەکاربوونی ئومێد خۆشناوی وەک پارێزگاری نوێی هەولێر راگەیاند.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، وهزیری ناوخۆ، وتی: دوای ئهوهی فهرمانی ههرێمی بۆ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری نوێی ههولێر، دهرچوو، ئەمڕۆ له دیوانی پارێزگار ناوبراو وهك پارێزگاری ههولێر بۆ دەستبەکاربوون دهستنیشان كرا.
وتیشی: لە کۆبوونەوەیەکدا تاوتوێی رهوشی ئهمنی و تهندروستی و خزمهتگوزاریمان كردووە و بە تەواویش پشتگیریی لە پارێزگاری هەولێر دەکەین.
هەر لە کۆنگرەکە ڕۆژنامەنووسیەکەدا، لە بارەی دەستپێکردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆوە وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وتی: کە تائێستا بڕیار لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆ نەدراوە، بەڵام ئەوەی خستەڕوو کە “بەداخەوە ئامارەکانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بەرزبوونەوەتەوە و بەپێی راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی بڕیاری نوێ دەدەین”.
وەزیری ناوخۆ دووپاتیشیکردەوە کە ئەمڕۆ لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و دەرئەنجامی کۆبوونەوەکە ئاشکرا دەکرێت.
لای خۆشیەوە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر وتی: کارنامەی حکومەت جێبەجێدەکەین و هەوڵ دەدەین خزمەتگوزارییەکان بۆ هەموو هەولێر بێجیاوازی بکەین.