ئەمڕۆ بڕیار لە داخستن یان بەردەوام بوونی پرۆسەی خوێندن دەدرێت

لڤین:

ئەمڕۆ لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێم کۆبێتەوە و بڕیار لە بارەی داخستن یان بەردەوام بوونی پرۆسەی خوێندن و ڕێکارەکانی چۆنیەتی رووبەرووبوونەوە و ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕدراو دەدرێت.

بڕیارە کاتژمێر 2:30 خولەکی پاش نیوەڕۆ ئەمڕۆ، لە شاری هەولێر، لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێم بە سەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ و بە ئامادەبوونی وەزیر و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە وەزارەتی ناوخۆ کۆبێتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا، بڕیار لەبارەی راگرتن یان بەردەوامیدان بە خوێندن لەناو خوێندنگاکان و چۆنیەتی رووبەرووبوونەوە و ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕدراو دەدرێت.

پێشتر ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، “سێ بژاردەمان خستووەتە بەردەم لیژنەی باڵا بۆ بڕیاری خێرا و پێویست لە هەرێمی کوردستان، بۆ پێشگرتن لەو تەشەنەکردنەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراقدا هەیە، تا لە نزیکترین کاتدا ببێتە بڕیار”.

ئەوەشی خستەڕوو، “ئێمە پێشنیازی کەرەنتینەکردنەوەی هاوڵاتیانمان نەکردووە، بەڵام پێشنیازمان کردووە یان سنوورەکان دابخرێن یان هاتنی گەشتیار و هاوڵاتیانی پارێزگاکانی دیکەی عێراق سنوردار بکرێت.”

کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێم، لە کاتێکدایە، کاتێک لە 3ی ئەم مانگە، بڕیاری کردنەوەی ناوەندەکانی خوێندن درا وەزیری پەروەردە وتی: کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان بەشێوەی ئەزموونی دەبێت و دوای 16 رۆژی دیکە هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی تەندروستی ناوەندەکانی خوێندن دەکەینەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button