لە روداوێکی ھاتووچۆدا ٢٩ کەس گیان لەدەستدا و برینداربوون

لڤین:
بەهۆی پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێلەوە لەسەر ڕێگای شارەدێی سنوونێ و کۆمەڵگەی خانەسوری شەنگال، دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٧ کەسی دیکەش برینداربوون.
ئێوارەی ئەمڕۆ پاسێکی خوێندکاران لەکاتی گەڕانەوەی لە سنوونێوە بەرەو کۆمەڵەی خانەسور لەنزیک خاڵێکی پشکنینی ئاسایشی شەنگال، لەگەڵ تانکەرێکی ئاوی سوپای عێراقدا توشی پێکدادان دەبێت و ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکابیش خۆی دەکێشێت بە پاسەکەدا.
شۆفێری پاسەکە و خوێندکارێک گیانیان لەدەستداوە و ٢٧ کەسی دیکەش برینداربوون، کە زۆرینەیان خوێندکاربوون و سەرنشینی پاسەکە بوون.