لیژنەی فریاگوزاری سلێمانی بەھۆی بەفربارینەوە بڕیارێکی دەرکرد

لیژنەی فریاگوزاری سلێمانی بڕیاریدا بەداخستنى پردى دەباشان و تونێلى ئەزمەڕ بەهۆى بارینى بەفرەوە و ئاماژەى بەوەشکرد تیمەکان سەرقاڵی رزگارکردنی ئەو هاوڵاتییانەن کە لەو ناوچانە گیریان خواردووە.

لیژنەکە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە،  بڕیاریدا بە داخستنی ڕێگای دەباشان لە پردی دەباشان بەرەو کوردسات و مەلا داودە وە تونێلی ئەزمەڕ بەهۆی بەفربارینێکی زۆر و دروستبوونی ئاستەنگ لە جموجۆڵی ئوتومبیل لەو سنوورانە.

باسى لەوەشکردووە، تیمەکانی بەرگری شارستانی سلێمانی لە ئێستادا سەرقاڵی رزگارکردنی ئەو هاوڵاتییانەن کە لەو ناوچانە گیریان خواردووە، لە هەمان کاتدا تیمەکانی شارەوانی سلێمانی و ڕێگاوبان و هاتووچۆی سلێمانی بە هەماهەنگی سەرقاڵی کردنەوەی ڕێگاکان و ڕێکخستنی ڕەوشی هاتووچۆن.

بەپێی راگەیەنراوەکە، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لەبەر دروست نەبوونی دۆخی ناهەموار و مەترسیدار لەو سنوورانە داوا لە شۆفێران دەکات ڕوو نەکەنە شوێنە ناوبراوەکان، وە لەکاتی پێویستدا دەتوانن پەیوەندی بکەن بە ژمارە (١٠٠) سەنتەری ڕێکخستنی پەیوەندییەکان JCC ، ١٨٨ کۆنترۆڵی هاتووچۆی سلێمانی، ١١٥ بەرگری شارستانی سلێمانی.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button