دادگای فیدڕاڵی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی بۆ سکاڵاکانی دانیشتنی پەرلەمان دیاریكرد

لڤین:
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق رۆژی چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌ی دیاریكرد بۆ ته‌ماشاكردنی دوو سكاڵای یاسایی كه له‌باره‌ی ناده‌ستوریبوونی دانیشتنی یه‌كه‌می په‌رله‌مانی نوێی عێراقه‌وه تۆماركراون.
دوای سکاڵای دوو پەرلەمانتار لەسەر دانێشتنەکە رۆژی ٩ی ئەم مانگەی پەرلەمان کە تیایدا دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان ھەڵبژێردران دادگای باڵای فیدڕاڵی کارەکانی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی راگرت.
ئەگەر لە دانیشتنی رۆژی چوارشەممە دادگا سکاڵاکانی ئەو پەرلەمانتارنە پەسەند بکات دەبێت سەرلەنوێ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان ھەڵبژێردرێتەوە.