بەرپرسی حەواڵەکردنی دراو بۆ داعش دەستگیرکرا

لڤین:

سوپای عێراق دەستگیرکردنی دوو بەرپرسی حەواڵەکردنی دراو بۆ داعش لە پارێزگای کەرکوک رایگەیاند.

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە،” پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، ھێزەکانی دژەتیرۆر لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، دوو چەکداری داعشیان لە باشوری پارێزگای کەرکوک دەستگیر کردووە”.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە،” چەکدارە دەستگیرکراوەکان، بەرپرس بوون لە بەڕێوەبردنی لایەنی دارایی تایبەت بە کردە چەکدارییەکان و حەواڵەکردنی دراو بۆ داعش لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق”.

هەروەها لە راگەیەندراوەکدا ئەوەیش خراوەتەڕوو،” دەستگیرکراوەکان لە رێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە داوایان لە گەنجان دەکرد، پەیوەندی بە رێکخراوی داعشەوە بکەن و چەندین وانەیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر چۆنیەتی دروستکردنی تەقەمەنی و بۆمب بڵاوکردووەتەوە”.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی شانەی ڕاگەیانددا هاتوە، “دەستگیرکراوەکان، بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکرابوون”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button