پۆلیسی دارستان: ساڵی ڕابردوو ٢١٠ سەرپێچیکار دەستگیرکراون

لڤین:
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ئاماری چالاکیەکانی سنوری شارۆچکەی پێنجوینی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند لە ساڵى ٢٠٢١ تەنها لە قەزاى پێنجوێن ناحیەى (ناڵپارێز و گەرمک) دا توانراوە (٢١٠)  سەرپێچیکار لەسەر دیاردە جیاوازەکان کە زیانیان بە سروشت و ژینگە گەیاندووە دەستگیرکراون.
ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئەو کەسانەی دەستگیرکراون و ڕووبەڕووى دادگا کراونەتەوە ، هاوکات دەست بەسەر چەندین کەل و پەلى ڕاوکردندا گیراوە و پەڕاوى لێکۆڵینەوە بۆ سەرجەمیان کراونەتەوە و ڕووبەڕوى دادگا کراونەتەوە .
جۆرى سەرپێچى هاوڵاتى:
ڕاوى باڵندەى کێوى ١٢
خەڵوزکردن ٥
زیادەڕەوى ١٤١
داربڕین ٣٩
ئاگرکەوتنەوە ١٣
کەرەستەکان ژمارە
١. چەکى جۆرى تاپڕ ( ٧ ) حەوت دانە
٢. فیشەکى تاپڕ ( ١٨) هەژدە دانە
٣. ئاژەڵى کێوى ڕاوکراو ( ١) یەک سمۆرە
٤. باڵندەى کێوى زیندوو / ئازادکراو ( ٨ ) هەشت کەو
٥. لایت و بلاجکتۆر ( ٢ ) دوو دانە
٦. ئۆتۆمبێل ( ٥ ) پێنج دانە
٧. ماتۆرسکیل ( ٢ ) دوو دانە
٨. جیهازى بیرلێدان ( ٧ )حەوت دانە
٩. مشارى کارەبایى ( ٢ )دوو دانە
١٠. تەورو تەروداس (٣ )سێ دانە
١١. بڕینى دارى سروشتى زیاتر لە (٥٠٠) دارى سروشتى
١٢.خەڵوز دەست بەسەراگرتنى (١٣٧) فەردە خەڵوز
١٣. سوتانى پوش و پاوان (٦٠٥٧) شەش هەزارو پەنجاو حەوت دۆنم

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button